کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمرۆ سێشەمە، بەگرتنەبەری ڕێکاری ئەلیکترۆنی، سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان، لە درێژەی دیدارو سمینارەکانی خۆیدا، بەئامادەبونی خاتوو د.چنار سەعد عەبدوللا، بەرپرسی سەنتەر، وێبینارێکی بۆ ” د.ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی بەغدا” بەناونیشانی (گفتوگۆی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراق، گرفت و بەربەستەکان )سازکرد.
لەو وێبنارەدا، ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و حزبی لە ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتی، تێیدا بەشدار بوون و گفتوگۆیەکی باش لەوبارەیەوە کراو بیروبوچون و پرسیارو تێبینی و پێشنیار ئاڵوگۆر کران.
دەستپێک / چاڵاکیەکان / وێبناری ” گفتوگۆی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراق، گرفت و بەربەستەکان”