ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰ی ۲ی ۲۰۲٤ سمینارێکی زانستی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلیژ و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی زانکۆ ، بۆ دکتۆرە چنار سەعد ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن سازکرا لە ژێر ناونیشانی بارودۆخی ژیانی ئافرەتانی رزگاربووی دەستی داعش دوای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە . لە سمینارەکە کۆمەڵێ داتا لەم بارەیەوە خرانەروو و لە کۆتایی دەرگای گفتۆگۆ لەسەر ئەم بابەتە کرایەوە و کۆمەڵێ پرسیار و پێشنیار لەم بارەیەوە خرانەروو .