ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ۱۷ـی٥ـی۲۰۲۳، بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرس، بەرێز د.چنار سەعد عەبدوللا و هەڤاڵانی بەش و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمیست و کەسایەتیی زانستی و زانکۆێی و ڕۆشنبیر و کادیرانی ئۆرگانە جیاوازەکان، لە (١٠٠ ) ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا، سیمینارێکی بە ناونیشانی ” لۆزان لەنێوان ڕاستییەکانی مێژوو و لێکدانەوە سیاسییەکانی ئەوڕۆدا” بۆ بەرێز “پرۆفیسۆر د. جەبار قادر” ساز کرد.