ئێوارەی ئەوڕۆ چوارشەمە ۱۸-۱۲-۲۰۱۹
سەنتەرى ديراسات و تويژينەوەو ئەكاديمياى پارتى ، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر ٫ بە ئامادەبونی خاتوو د.چنار سەعد عبداللە و ژمارەیەک کادیر و نوسەر و ڕۆشنبیر و کەسایەتی لە بوارە جیاوازەکان ٫ بەبۆنەى چاپکردنی دوا بەرهەمى كتيب بە ناونيشانى ( تـەنـیـا خـۆمـان و چـیـاکان ) لەنوسينى (هێمن مەهدی نەقشبەندی ) ديداريكى تايبەتى ساز کرد کە تێیدا لە لایەن بەرێز “فەرهاد عەونی” خوێندنەوەیەکی پوختی بۆ کرا.