رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/١٥ بەشی دیراسات وپێگەیاندن ،بەبەشداری نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وسەرۆکی ئەنجومەنی خانمان وسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتار و مامۆستایانی زانکۆ و یاساناس و چالاکڤانانی بواری ڕێکخراوی مەدەنی و ئافرەتان و مافی مرۆڤ ،مێزگردێکی سەبارەت بە هەمواری یاسای باری کەسی لەعێراق و دەرهاوێشتەکانی سازکرد .لەکۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک بیروبۆچون و پێشنیار گفتگۆی لەسەر کراو وئامادەبووان ڕای خۆیان لەسەر دەربڕی .





