ئەوڕۆ چوارشەمە ۱۰-٤-۲۰۱۹ ٫ سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر، سیمینارێکی لە ژێر ناو و نیشانی ” ئەزمونی چەند وڵاتێک، لەبارەی چاکسازی کە لە شکست و مایەپوچ بوون، رزگاری کردون ” بۆ “دکتۆر فەرسەت سۆفی” ماموستای زانکۆ، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان، ساز کرد.
لەو سیمینارە دا بە ڕونی باس لە ئەزمونی چەند وڵاتێک کرا کە توانیویانە، بە سەرکەوتویی پڕۆسەی چاکسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بگەیەننە ئاستێکی باش.
بەشداریکردنی چەندین پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسی ، ئەکادیمی ، حیزبی و کادیرانی ئاستە جیاوازەکان لە ئۆرگانەکانی پارتیمان، بابەتەکەیان بە پرسیار و تێبینی دەوڵەمەندتر کرد








