دەستپێک / چاڵاکیەکان / وێبیناری: گازی سروشتی هەرێمی کوردستان، دەرفەت و بەربەست و گەمەی جیۆپۆلیتیک

وێبیناری: گازی سروشتی هەرێمی کوردستان، دەرفەت و بەربەست و گەمەی جیۆپۆلیتیک

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەمە،۹-٢-٢٠٢١، بەگرتنەبەری ڕێکاری ئەلیکترۆنی، سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان، لە درێژەی دیدارو سمینارەکانی خۆیدا، بەئامادەبونی خاتوو د. چنار سەعد عەبدوللا، بەرپرسی سەنتەر، وێبینارێکی بۆ ” پرۆفیسۆر د. هاورێ مەنسور بەگ” بەناونیشانی (گازی سروشتی هەرێمی کوردستان، دەرفەت و بەربەست و گەمەی جیۆپۆلیتیک )سازکرد، کە شیکردنەوەی ڕاپۆرتێکی گروپی ڕاوێژکاری قەمەر لەدوبەی بوو کە بەسپۆنسەری وەزارەتی وزەی ئەمریکا ئامادەکراوە.
لەو وێبنارەدا، ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و حزبی لە ئۆرگانە جیاوازەکان، تێیدا بەشدار بوون و گفتوگۆیەکی باش لەوبارەیەوە کرا.