ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، ۷ـی٦ـی۲۰۲۳، بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی حزبی ، پەرلەمانتار و نوخبەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ، ڕۆشنبیر و چالاکوانانی بواری ڕێکخراوەیی، کـــــــــادیرانی ئۆرگانە جیاوازییەکانی پارتیمان ، بەشی دیراسات و پێگەیاندن پڕۆژەیەکی بەناوی (کاتی دیبەیت) دەست پێکرد.
یەکەم دیبەیت بە ناونیشانی: (ئاستی تەمەنی ئەندامانی پەرلەمان کاریگەری لە سەر ڕۆڵ و ئەدای پەرلەمانی کوردستان هەیە) . دیبەتەران لە چەند ئەکادیمست و مامۆستایانی زانکۆکانی دهۆک و سۆران پێکهاتبوو.
لەکۆتایی دیبەیتەکەدا سوپاسنامەی بەشی دیراسات و پێگەیاندن پێشکەشی دیبەتەران کرا.
دەستپێک / چاڵاکیەکان / دەستپێکی پڕۆژەی (کاتی دیبەیت) بە دیبەتێک بە ناونیشانی (ئاستی تەمەنی ئەندامانی پەرلەمان کاریگەری لە سەر ڕۆڵ و ئەدای پەرلەمانی کوردستان هەیە) دەستی پێکرد