دەستپێک / چاڵاکیەکان / ڕاگەیاندن و خوێندنەوە و بەخشینی کتێبی (ئاسایشی وزە- شادەماری تەنگەژەکان- فاکتەری وەرچەرخانەکان)

ڕاگەیاندن و خوێندنەوە و بەخشینی کتێبی (ئاسایشی وزە- شادەماری تەنگەژەکان- فاکتەری وەرچەرخانەکان)

لە درێژەی هەوڵەکانی سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو و ئەکادیمیای پارتی بۆ چاپکردنی کتێبی جیاواز و ناوازە، کتێبی (ئاسایشی وزە – شادەماری تەنگەژەکان.. فاکتەری وەرچەرخانەکان) لە نوسێنی خاتوو (ڕۆندک فارس)، بەرهەمێکی دیکەی پێشکێشی کتێبخانەکانی کوردستان و خوێنەرە بەرێزەکان کرد.
ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە، ٦-٧-٢٠٢١، بە ئامادەبوونی خاتوو د.چنار سەعد عەبدوللا بەرپرسی سەنتەر، وە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و نوێنەری گشت ئۆرگانەکانی حیزبی و چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و زانستی، لە هۆڵی ڕاگەیاندنی سەنتەر میدیا، ئەم کتێبە ڕاگەیەنرا و لە لایەن پڕۆفیسۆر د. ئازاد نەقشبەندی و د. هاورێ مەنسور بەگ خوێندنەوەیەکی پوخت و بابەتییانەی بۆ کرا، دواتر کتێبەکە بە ئامادەبوان بەخشرا.