ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی ٥ / ۱۲ / ۲۰۲۳ بەشی دیراسات وپێگەیاندن بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کادێری پێشکەوتووی پارتی و ئەکادیمیست و چالاکڤانی بواری راگەیاندن و ئافرەتانی بەتوانالە کایە سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتییەکان وەکو بەشدارو پشتگیری کردن لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، دوو چالاکی ئەنجامدا کە بریتی بوون لە: پێشانگایەکی شێوەکاری بۆهونەرمەندی بەتوانا(فەریدە سەباح ) هەروەها دیبەیتێک لەژێرناوی(ئایادامەزراوەمیدیاییەکانی کوردستان لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگەسەبارەت بەپرسی ئافرەت ومافەکانیان ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە؟) کە لەلایەن چەند ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ پێشکەش کرا.





