ڕۆژی یەکشەمە، ٥-٥-۲۰۱۹، بەرپرسی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی،خاتوو دکتۆر چنار سەعد عبداللە ، بە یاوەری چەند هەڤاڵێکی سەنتەر، سەردانی شاری سلێمانیان کرد و دیدارێکی تایبەتیان سەبارەت بە پرۆژەی” پەروەردەو پێگەیاندنی کادیران لە ناو پارتیدا” ئەنجام دا.
ئەو دیدارە تایبەتەی سەنتەر، کە لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی-هەلەبجە بوو، بە ئامادەبونی عارف تەیفور، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجومەن، لە گەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن، بە بەشداری لقەکانی (۴٫ ۱۱٫ ۱۲٫ ۲۱ ) بەرێوەچوو.
گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و پێویست لەوبارەیەوە کرا، بیر و ڕا و پێشنیار و بۆچونەکان، لە نێوان ئامادەبوان ،ئاڵوگۆر کران.