ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/٣/٣ بەشی دیراسات و پێگەیاندن بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کادیرلەئۆرگان ودام ودەزگاکانی پارتیمان لەمیانەی پەنێلێک بەناونیشانی پرسی بەدیکۆمێنت کردن لەناو ئۆرگانەگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ،کەبە ووتەیەکی بەرێز دکتۆرچنارسعدعبداللەبەرپرسی بەشی دیراسات وپێگەیاندن دەستی پێکرد ئەم پرۆسەیەی خستە بەرباس و گفتگۆ .بۆ ئەم مەبەستەش هەریەک لە ئێزگەی دەنگی کوردستانی عێراق و رۆژنامەی خەبات و دەزگای بالای ئەیلول میوانداری کران و پە نێلەکە بە پرسیارو سەرنجی ئامادەبووان دەولەمەندکرا.هەرلەمیانەی پەنێلەکەدا دو پەرتوکی کۆنگرە نامەو کۆنگرەی ١٤ کە لە بڵاوکراوەکانی بەشی دیراسات و پێگەیاندنە ،بەسەر ئامادەبووان دابەش کرا .







