ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی٨ـی۲۰۲۳، بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نوەندی و پەرلەمانتار و کەسایەتی حیزبی و میری و نوخبەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ، رۆشەنبیر و چالاکوانانی بواری رێکخراوەیی و کادیرانی ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتیمان ، بەشی دیراسات و پێگەیاندن لە پرۆژەی کاتی دیبەیتدا چوارەمیین دیبەیتی بە ناونیشانی ( رۆڵ و چالاکی ئافرەت لەناو پارتیدا : دەرفەت و ئاڵنگارییەکان ) سازکرد .
تیمی دیبەیت لە چەند خانمێکی بەئەزمون ،پسپۆر و ئەکادمیست و مامۆستایانی زانکۆ پێکهاتبوو .
لە کۆتایی دیبەیتەکەدا سوپاسنامەی بەشی دیراسات و و پێگەیاندن پێشکەشی دیبەیتەران کرا .








